ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌واڵى شه‌هیدبوونى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێی لیواى22ى حه‌شدى شه‌عبى بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەمنی
  • 23-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،هه‌واڵى شه‌هیدبوونى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێی لیواى22ى حه‌شدى شه‌عبى (ئه‌بو عه‌لیا حسێناوى) كه‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌ددین شه‌هیدبووه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
    فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێشتا پیاوانى عێراق گیان خۆیان بۆ خاكى نیشتمان ده‌كه‌نه‌ قوربانى 
    وخوێنى خۆیان له‌پێناویدا ده‌كه‌نه‌ خه‌ڵات،ئه‌مڕۆیش شه‌هیدێكى تر ده‌به‌خشین كه‌ناسرابوو به‌ئازایه‌تى ودڵسۆزى له‌كار وپیشه‌كه‌یدا ،ئه‌ویش شه‌هید فه‌رمانده‌(حسێن سعێدان گاتع ئه‌بو عه‌لیا حسێناوى)فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێی لیواى22ى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڕێكانییه‌ كه‌له‌كاتى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین شه‌هیدبوون.
    شایه‌نى باسه‌ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌رپه‌رچى په‌لامارێكى تیرۆرستى داعشى دایه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى عێس له‌ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.