حه‌شدى شه‌عبى ورده‌كارییه‌كانى په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 23-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ورده‌كارییه‌كانى په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین خسته‌ڕوو.
    ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فه‌وجى سێیه‌مى لیواى22ى حه‌شدى شه‌عبى،كاروانێكى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌كرد بۆ پشتیوانیكردنى فه‌وجى شه‌شى لیواى22 كه‌تووشى په‌لامارێكى تیرۆرستانى داعش بوو له‌ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین.
    وتیشى"هێزه‌كانى لیواى 22ى حه‌شدى شه‌عبى هێشتا به‌رپه‌رچى په‌لاماره‌كانى تیرۆرستانى ده‌داته‌وه‌ كه‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌دوورگه‌ى عیسى ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامیدا ،هێشتا قاره‌مانانى لیواى 22 له‌پێگه‌كانى خۆیان جێگیرن.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ خه‌ڵكى بێتاوانى ناوچه‌كه‌ى كرده‌ ئامانج،به‌ڵام قاره‌مانانى حه‌شدى شه‌عبى سنگى خۆیان كرده‌ قه‌ڵغانى مرۆیی بۆ پاراستنیان ،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى داعش كوژراو وبریندار كران،له‌گه‌ڵ هه‌بوونى قوربانى له‌ریزه‌كانى لیواى 22ى حه‌شدى شه‌عبى.