سه‌رۆكایه‌تى كۆمار زیاتر له‌340 فه‌رمانى له‌سێداره‌دان به‌كه‌یسى تیرۆر وتاوانه‌كانى په‌سه‌ندكرد

ناوخۆ
  • 23-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،ڕایگه‌یاند،سه‌رۆكایه‌تى كۆمار زیاتر له‌340 فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى دادگا عێراقییه‌كان تایبه‌ته‌كان به‌كه‌یستى تیرۆر وتاوانه‌كانى په‌سه‌ندكردووه‌.
    سه‌رچاوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند،سه‌رۆكایه‌تى كۆمار زیاتر له‌340 فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى دادگاكانى عێراقى په‌سه‌ندكردووه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى فه‌رمانه‌كان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ساغكراوه‌ته‌وه‌ له‌كه‌یسه‌ جیاجیاكانى تیرۆر وتاوانه‌كان وفه‌رمانى كۆماریشى ده‌ركردووه‌ به‌پێى ده‌ستوور ویاسا.
    وتیشى"په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ دواى وردبینیكردن له‌كه‌یسه‌ نێردراوه‌كان كرا له‌ڕووى لایه‌نى ده‌ستوورى ویاسایی به‌گشتى له‌نێویشیاندا به‌كارهێنانى هه‌موو ڕێگاكانى تانه‌لێدان،وهه‌روه‌ها لێخۆشبوونى گشتى ژماره‌ 27ى ساڵى 2016ش نایانگرێته‌وه‌،كه‌له‌ئێستادا كارایه‌ به‌پێى ڕێوشوێنه‌كانى وه‌زاره‌تى داد.
    ئاماژه‌یشیدا سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌په‌سه‌ندكردنى فه‌رمانه‌كان به‌قۆناغبه‌ندى وبه‌پێى ڕێكاره‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان وبه‌وردى وریاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییه‌ كارده‌كات دوور له‌هه‌موو شتێك.