به‌غدا-اه‌ع-ته‌ها حسێن
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،دووپاتیكرده‌وه،هاورده‌كردن ودابهشكردنى ڤاكسین وچارهسهرییهكان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه ناوه‌ندى ده‌بێت.
دكتۆر سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕوونیكرده‌وه"ده‌ست به‌هاورده ودابهشكردنى ڤاكسینه‌كان به‌شێوازێكى ناوه‌ندى ده‌كرێت له‌ڕێگاى(كیمادیا)ى په‌یوه‌ست به‌هاورده ودابهشكردنى ده‌رمان وكه‌ره‌سته پزیشكییه‌كان".
وتیشى"پشكى فه‌رمانگه‌كان هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كى چاره‌سه‌ركردن به‌شێوازى ناوه‌ندى دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوان،چونكه ئه‌و پشكه‌ى لاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه پشتى به‌داتا فه‌رمییه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌ستووه له‌نێویشیاندا پشكى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان".
به‌در ئاماژه‌یشیدا"ڤاكسینه‌كانى دژه ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌تاوه‌كو ئێستا په‌سه‌ندكراون سێ ڤاكسینه،وڕه‌نگه چه‌ند ڤاكسینێكى تریش په‌سه‌ند بكرێت".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"مه‌رج نییه په‌سه‌ندكردنه‌كه واتاى به‌كارهێنان بێت،یان هه‌نگاوى یه‌كه‌مى به‌كارهێنانى هه‌ر پرۆتۆكۆلێكى چاره‌سه‌ركردن بێت به‌هه‌ر شێوازێك بێت،گرنگ ئه‌وه‌یه ڤاكسینه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌رمان په‌سه‌ند بكرێت،كهلایهنێكى ڕاوێژكارى وزانستییه وئه‌ركى دیاریكردنى كارتێكردنى چاره‌سه‌ركردنه بۆ به‌كارهێنانى له‌نێو وڵات‌دا وبه‌پێى پێوه‌ر وڕێنمایی زانستى ویاسایی".
به‌در وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى كردووه بۆ هاورده‌كردنى ڤاكسینه‌كان وڕه‌نگه له‌لایه‌نه‌كانى تریش هاورده‌بكرێت ،چونكه عێراق به‌شێكى سه‌ره‌كییه لههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڤاكسینه‌كان ،وژهمهكانیشى ئاماده‌یه له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى".