بهغدا-اهع
محهمهد حهلبوسى سەرۆکی پەرلەمان،ئهمڕۆ شهممه، ڕایگەیاند بەدواداچوون بۆ ڕاست و دروستی ئەو بەڵگەنامە بزیشکییە دەکەن کە لەسەر باری تەندروستیی سەرۆکی پێشووی دەستەی زانیاری و پەیوەندییەکان وەریگرتووە.
فهرمانگهى راگهیاندنى پهرلهمان له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند: "سەرۆکی پەرلەمان، وەزارەتی تەندروستی ئاراستەکردووە بۆ ناردنی تیمێکی تەندروستی بۆ پشتڕاستکردنەوەی دۆخی تەندروستیی ، سەرۆکی پێشووی دەستەی زانیاری و پەیوەندییەکان، بۆ ئەوەی بزانرێت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە یان نا".
ئاماژە بەوەشکراوە،" ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی ئاگادار کراونەتەوە کە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دەبێت پڕۆسەی پرساندنی ناوبراو دیاریبکرێت، بە ئامادەبوونی یان بە بەبێ ئامادەبوونی".
جەختیلەوەشکردووەتەوە، " دەبێت لەماوەی 48 کاتژمیردا لێکۆڵێنەوە لە ڕاست و دروستی ئەو بەڵگە پزیشکییە بکرێت و پەرلەمانتار علا ڕوبەیعی کە داوای لێپرسینەوەی خووەیلیدی کردووە ئاگاداربکرێتەوە".