هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كانى له‌باره‌ى به‌شى هه‌رێم له پشكى ڤاكسینى كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات،له‌و گرێبه‌ستانه‌ى حكومه‌تى به‌غدا ئه‌نجامى داوه.
د.ئاسۆ حه‌وێزى وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" حكومه‌تى ناوه‌ند گرێبه‌ستى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى به‌رهه‌م هێنانى ڤاكسینى كۆرۆناوه ،به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فیدڕاڵ واده‌ى گه‌یشتنى ڤاكسینه‌كه‌ى ئاشكرا كرد كه له كۆتایى مانگى ئازار ده‌گات،یه‌كه‌م ژه‌مى عێراق له‌و ڤاكسینه ملیۆنێك و500 هه‌زار ڤاكسینه وهه‌رێمیش به‌شێكى هه‌یه له‌و به‌شه‌ى ده‌گاته عێراق".
وتیشى" رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاگادارى ڕه‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستانه"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" حكومه‌تى هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپاكانى ڤاكسین وه‌ك ڤایزه‌ر له‌باره‌ى پرسى پڕكردنه‌وه‌ى کەمی ژەمە ڤاکسینەکەیه كه دیارى كراوه بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر هاتوو ژه‌مه‌كه كه‌م بوو".
حه‌وێزى وتیشى" ته‌ندروستى هه‌رێم كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسى پڕكردنه‌وه‌ى کەمی ژەمە ڤاکسینەکە و تاوه‌كو ئێستاش گرێبه‌ستى فه‌رمى نیه ،ئه‌گه‌ر هاتوو ڤاكسینى ئه‌وتۆمان به‌ده‌ست نه‌گه‌شت ئه‌وا گرێبه‌ست ئه‌نجامده‌ده‌ین ،عێراق داواى 16 ملیۆن ڤاكسنى كردووه و به‌شێوه‌ى چه‌ند به‌شێك ده‌گات و هه‌رێمیش له‌هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ى ده‌گات پشكى ده‌بێت".
له باره‌ى ژماره‌ى توشبوون به كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌كرد" ژماره‌ى توشبوون و مردن به‌كۆرۆنا روو له‌كه‌م بوونه به‌رێژه‌ى له 30% بۆ40% به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانى رابردوو".