به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه سه‌قامگیرى ئه‌منى كاریگه‌رى هه‌یه له سه‌ر په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
حسێن له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقى ئه‌خبارى كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" سه‌قامگیرى ئه‌منى كاریگه‌رى هه‌یه له سه‌ر په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان"، رونیكرده‌وه "تاوه‌كو سه‌قامگیرى ئه‌منى هه‌بێت په‌یوه‌ندى پته‌و هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌رئه‌وه‌ى كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر هاتنى وڵاتانى دیكه بۆ عێراق و بونیاتنانى ئابورى وڵات له كه‌رتى كشتو‌كاڵى و پیشه‌سازى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" سه‌قامگیرى ئه‌منى كاریگه‌رى ئیجابى هه‌یه له‌سه‌ر بونیاتنانى كۆمه‌ڵگاى عێراقى له‌رووى ئابورى و دیموكراتیه‌وه".
وتیشى"هه‌ماهه‌نگى وڵاتانى جیهان له‌گه‌ڵ عێراق به‌گه‌ل و حكومه‌ته‌وه گرنگه، وڵاتانى جیهان ئاماده‌ى هاوكارى كردنى عێراقن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر".