به‌غدا-اه‌ع
فڕۆكه‌وانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دوو گورزى ئاسمانى ئه‌نجامدا له ئاكامدا 7 تیرۆرست كوژران.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌پێى زانیاریه هه‌واڵگیریه‌كان و فه‌رمان و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،فڕۆكه‌وانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دوو گورزى ئاسمانى ئه‌نجامدا یه‌كێكیان له زنجیره چیاى قپه‌ره‌چۆخ و ئه‌وى تریان له میان كه‌رتى كه‌ركوك بوو".
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه "له ئاكامى ئه‌و دوو گورزه 7 له ئه‌ندامانى تیرۆرستانى داعش كوژران و 4 تونێلیش خاپۆر كران".