به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگای دژە تیرۆر،ئه‌نجامدانى سێ ئه‌ركى رایگه‌یاند، له میان ئۆپراسیۆنى تۆڵه‌ى شه‌هیدان.
ده‌زگای دژە تیرۆ له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌ی شه‌هیدان سێ چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردوه، کە یەکێکیان لە به‌غدا بوە و دوانەکەی دیکەشیان لە پارێزگای ئه‌نبار بون، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ دو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یران کە رۆژی پێنج شەممە رویاندا".
بڵاویكرده‌وه، له سێ قوڵه‌وه هێرشیان کردوەتە سەر پێگەکانی داعش و سێ چه‌كداری داعشیان دهستگیرکردوە، كه یه‌كێكیان له ناوچه‌ی ره‌زوانیه له باشوری بەغدا بوە، ئه‌و دوانه‌ی دیكه‌ش له قه‌زای فهللوجە و ناوچه‌ی گه‌رمه‌ی سەر پارێزگای ئه‌نبار ئەنجامدراون.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه " یەکەکانی دژە تیرۆر ده‌ستبه‌جێ دوای وه‌رگرتنی زانیاری دروست و بەپێی فەرمانی دادوەر دەستیان به ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌ی شه‌هیدان كردوه".
ئاماژهبهوهكرا" هێزه‌كانیان به‌رده‌وام دەبن له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنەکانی دژی تیرۆرستان، هیچ سنورێک بۆ راگرتنی ئەرکە سەرەکییەکانیان نیە و "بۆ هەمو لایەک دەیسەلمێنین لەسەر بنەمای شەڕی تیرۆر و هزری توندڕەوانە و رەتکردنەوەی چەمكی تائیفی له ئامادەباشیداین".