به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پشتیوانی خۆی بۆ سه‌روه‌رى عێراق حکومەته‌كه‌ى دوپاتکردەوە .
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای كرد، كه لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، 32 شه‌هید و110 برینداری لێكه‌وتووه و داوای له ته‌واوی وڵاتان كرد به شێوه‌یه‌كی كارا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هاوكاربن".
دوپاتیشیكردەوە، تیرۆر به هه‌مو شێوه‌كانییه‌وه، یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئاشته‌وایی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تان، داواشی له ته‌واوی وڵاتان كرد، بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر به شێوه‌یه‌كی كارا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هاوكاربن.
جه‌ختیشی له‌وه كردوه، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی، كارێكی تاوانكارییه و بێ پاساوه، ئه‌مه‌ش به بێ ره‌چاوكردنی پاڵنه‌ره‌كان و لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه.