به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،تۆڕێكى نوستووى تیرۆرستى كه‌ئه‌ندامه‌كانى له‌شه‌ڕه‌كانى به‌شیر وبێجى له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرد.
ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"تیمه‌كانى توانیان تۆڕێك ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ئه‌ندامه‌كانى سه‌ر به‌شانه نوستووه‌كانن وله‌پێنج كه‌س پێكهاتوون وبه‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر داواكرابوون"،وتیشى"له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به‌وه‌دانا ڕێنماییان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكخراوه‌كه‌یان دووباره كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجامبده‌ن"هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌داناوه كه‌پێشووتر چه‌كدارى به‌ناو دیوانى"جوند"ى ویلایه‌تى كه‌ركوك بوون".
وتیشى"هه‌ندێكیان به‌شداریان له‌هێرشه تیرۆرستیه‌كانى سه‌ر گوندى به‌شیر وباڵاوگه‌ى بێجى كردووه وهه‌ستاون به‌په‌لاماردانى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاكه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"وته‌كانیان تۆماركراوه وڕه‌وانه‌ى دادگا كراون بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه یاساییه‌كانى دژیان".