به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
محه‌مه غزى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مه‌رجێك هه‌مواركردنه‌وه‌كه كاریگه‌رى نه‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان وفره‌بازنه‌یی.
غزى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕوونیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بوو به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته"،ئاماژه‌یشیدا"نابێت له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستكارى سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان وفره بازنه‌یی بكرێت".
وتیشى"حكومه‌ت وسه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان وكۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كو ئێستا هیچ خواستێكیان نه‌بووه به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌لبژاردنه‌كان،وئه‌و پێشنیارانه‌ى گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ته‌نها په‌یوه‌ستن به‌فره‌بازنه‌یی"،باوه‌ریشى وایه"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات ئه‌گه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكاره‌وه نه‌بێت ".