سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی ماتەمینی لە میری کوەیت پێگەیشت

  • 22-01-2021, 00:00
  • +A -A

    بغداد-  واع 

     
    د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، بروسکەیەکی ماتەمینی لە شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح، میری کوەیت پێگەیشت، سەبارەت بە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار، بروسکەیەکی ماتەمینی لە شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح، میری کوەیت پێگەیشت، سەبارەت بە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى "لەو بروسەكەیەدا میری کوەیت بە توندی سەركۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییەی كردووە، ھاوکات هاوخەمی خۆی و وڵاتەكەشی بۆ گەلی عێراق دەربڕیوە.
     
    ئه‌مه‌یش دەقی بروسكە ماتەمینییەكەیه‌:
     
    "برای ئازیز و خۆشەویستم 
    جەنابی سەرۆك كۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵح 
     
    سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت
     
    بەوپەڕی نیگەرانی و دڵتەنگییەوە هەواڵی كردەووە تیرۆرستییەکەی گۆڕەپانی تەیەڕان و قوربانییەكانی ئەو كردەوە تیرۆرستییەمان پێگەیشت. 
    ئێمە وەك دەوڵەتی كوەیت زۆر بە توندی ئەو كارە تیرۆرستییە شەرمەزار و سەركۆنە دەكەین كە هاووڵاتییانی سڤیلی بێتاوانی بە ئامانج گرتووە، کە مەبەست لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیری دەوڵەتی عێراقی برایە، ئێمە هەڵوێستی نەگۆڕی دەوڵەتی كوەیت-تان بۆ دووپاتدەكەینەوە لە رەتكردنەوە و سەركۆنەكردنی هەموو جۆرە كارێكی تیرۆریستی، ھەروەھا پشتیوانی خۆمانتان بۆ دووپاتدەكەینەوە لە گرتنەبەری هەر رێوشوێنێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تاوانە قێزەوونانە.
    بەو بۆنە خەمبارەوە بە ناوی خۆم و دەوڵەتی کوەیتەوە، سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گەلی عێراقی برا دەكەم، داوا لە پەروەردگاری مەزن دەكەم قوربانییەكان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، ئومێدی زوو چاكبوونەوەش بۆ  بەركەووتوانی ئەو كارەساتە دەخوازم، هیواخوازم خودای مەزن سەبووری كەسوكاری قوربانییەكان بدات.