لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى:ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك یان دوو هه‌فته‌ ده‌بێت

ناوخۆ
  • 22-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ته‌ها حسێن

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر بوودجه‌ له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك یان دوو هه‌فته‌ ده‌بێت.
    په‌رله‌مانتارى ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ خوێندنه‌وه‌ى ورده‌كارى وشیكارى بۆ بڕگه‌كانى بوودجه‌ كردووه‌ وڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت وده‌سته‌ وپارێزگاكان ده‌كرێت بۆ شیكردنه‌وه‌ى داتا وگوژمه‌كان".
    حه‌مه‌ وتیشى"لیژنه‌ى دارایی گه‌یشتۆته‌ خاڵه‌ كۆتاییه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى بوودجه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت"،وتیشى"لیژنه‌كه‌ له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ یان هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه‌ ده‌دات".
    ڕایشیگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ له‌ئێستادا پێداچوونه‌وه‌ى هه‌موو بڕگه‌كانى بوودجه‌ ده‌كات هه‌ر له‌مادده‌ى یه‌كه‌م تاوه‌كو ماده‌ى 58"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ بابه‌تى بوودجه‌ى پارێزگاكانى شیكردۆته‌وه‌،وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌یاساكه‌دا نییه‌ جێگره‌وه‌ى تر دانرا بۆ په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ى پارێزگاكان"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕێككه‌وتن یاخود ده‌نگدان له‌سه‌ر جێگره‌وه‌كان نه‌كردووه‌ وبابه‌ته‌كه‌ هێشتا له‌گفتوگۆ وهه‌مواركردنه‌وه‌دایه‌".
    وتیشى"لیژنه‌كه‌ له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كان گفتوگۆى نه‌كردووه‌ وپێویستى به‌گوژمه‌ هه‌یه‌ ومیواندارى وه‌زیرى دارایی كرا له‌باره‌ى تاوتوێكردنى تواناى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى گوژمه‌ بۆ بڕیارى(315)تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته‌كان ولیژنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى دارایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كات".