به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆر،ده‌ستگیركردن تیرۆرستێك له‌باكوورى به‌غدا ڕاگه‌یاند،وجه‌ختیشیكرده‌وه ئۆپراسیۆنه‌كانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدان ڕاناوه‌ستێت.
ساعدى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌ده‌زگاى دژه تیرۆر تیرۆرستێكى له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غدا له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدان ده‌ستگیركرد".
ئاماژه‌یشیدا"به‌ڵێنماندا ئۆپراسیۆنه‌كانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدان ڕاناوه‌ستێت تا ئه‌و كاته‌ى تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى یارمه‌تیده‌ر بوون له‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى خۆیان ته‌قانده‌وه له‌ناوچه‌ى باب شه‌رقى ناوه‌ڕاستى به‌غدا".
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنى"تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدان"ده‌ستیپێكرد بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وبه‌ڕاسپارده‌ى ڕاسته‌وخۆى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان وسه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆر،وتیایدا یه‌كه قاره‌مانه‌كانى ده‌زگاكه ده‌ستیان به‌ئه‌ركى هه‌مه‌جۆرى كرد به‌پێى زانیارى ورد وفه‌رمانى دادوه‌رى.