به‌غدا-اه‌ع
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه جموجۆڵى فڕۆكه‌وانى له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ئاساییه.
جیهاد كازم وته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێكى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)له‌باره‌ى لێكه‌وته‌كانى ئاڕاسته‌كردنى سێ موشه‌ك بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر جموجۆڵى فڕۆكه‌وانى،ڕایگه‌یاند"دۆخى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ئاساییه وجموجۆڵى فڕۆكه‌وانى له‌به‌غداش ئاساییه".
ئاماژه‌یشیدا"ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى پابه‌نده به‌ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستنى ته‌ندروستى له‌پێشوازیكردنى گه‌شتیاران"،ئه‌وه‌یشى وت"ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا جێبه‌جێده‌كات".
كازم وتیشى"ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى عه‌ره‌بى وبیانى ونیشتمانى ئاگاداركردۆته‌وه نابێت گه‌شتیار له‌وڵاتانه‌وه بهێنن كه‌گه‌شتكردنیان بۆ عێراق به‌هۆى كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌كراوه"،دووپاتیشكرده‌وه"كۆمپانیا سه‌رپێچیكاره‌كان ڕووبه‌رووى سزاى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراقى ده‌بنه‌وه".