وه‌زاره‌تى ناوخۆ:پلانى ئه‌منى ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستان داخستنى ڕێگاوبان یان كۆت وبه‌ندكردنى ئازادییه‌كان ناگرێته‌وه‌

ئەمنی
  • 23-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د كه‌عبى

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ورده‌كارییه‌كانى پلانه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى بۆ ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستان خسته‌ڕوو،وووپاتیكرده‌وه‌ داخستنى ڕێگاوبان یان كۆت وبه‌ندكردنى ئازادییه‌كان ناگرێته‌وه‌.
    لیوا خالید محه‌نا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گۆڕانكارییه‌كان له‌ژماره‌یه‌ك  له‌پۆسته‌ ئه‌منییه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى فه‌رمانده‌ییه‌تى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌ له‌باره‌ى چۆنێتى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌ى له‌به‌غدا ڕوویدا".
    وتیشى"تیشكى زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر لایه‌نى هه‌واڵگیرى،وبه‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،واته‌ هێزه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان كه‌كارایی خۆیان سه‌لماندووه‌،وسه‌ركه‌وتوو بوون له‌شكستپێهێنان به‌ده‌یان كرده‌وه‌ى تیرۆرستى پێش ڕوودانى ،وهه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوو بوون له‌پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى چه‌ندین تۆڕى تیرۆرستى  پاڵپشتى وپشتیوانى زیاتر ده‌كرێن".
    ئاماژه‌یشیدا"ئه‌ركى هه‌واڵگیرى پێویستى به‌پێشكه‌وتن وپشتیوانیكردن به‌ته‌كنیكه‌ نوێیه‌كان وكه‌ره‌سته‌كانى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستى به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌خۆیه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ده‌رفه‌تى زیاتر به‌پشتیوانیكردنى ئه‌م ده‌زگایانه‌ بدات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پلانى ئه‌منى پشت ده‌به‌ستێت به‌لایه‌نى هه‌واڵگیرى زیاتر له‌كرده‌یی،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕێره‌وى ژیانى گشتى یان داخستنى ڕێگاوبان یاخود كۆت وبه‌ندكردنى ئازادییه‌كان نابێت،به‌ڵكو بایه‌خى زیاتر ده‌دات به‌پته‌وكردنى لایه‌نى هه‌واڵگیرى".
    باسى له‌وه‌كرد"هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ وهه‌واڵگیرى زانیارییه‌كانى ئاشكرا ناكات،به‌ڵام له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هێزه‌ عێراقییه‌كان تواناكانى خۆیان ئاشكراكرد له‌ده‌رخستنى سه‌رجه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان،ته‌نانه‌ت له‌ناوچه‌كان ده‌وروبه‌رى پارێزگاكان وه‌ك روتبه‌ وفه‌لوجه‌ ودیاله‌ وچه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر،وتوانیان پلان دانه‌ران وئه‌نجامده‌ران ویارمه‌تیده‌رانى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌ستگیربكه‌ن".
    هیوایشى خواست"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ماوه‌یه‌كى كورتمه‌ودا پلان دانه‌ران وبه‌رپرسانى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ ئاشكرابكه‌ن".