لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى:قه‌باره‌ى كورتهێنان له‌بوودجه‌ به‌71 ترلیۆن دینار نامێنێت

ناوخۆ
  • 23-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،قه‌باره‌ى كورتهێنان له‌بوودجه‌ به‌71 ترلیۆن دینار نامێنێت،ئاماژه‌یشیدا به‌جددى كارده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له‌بوودجه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ دۆخى ئێستاى وڵات.
    ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"خه‌رجى گشتى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌بوودجه‌دا كه‌مده‌بێته‌وه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیژنه‌ى دارایی خاڵ وبڕگه‌ى ڕاشكاوانه‌ى له‌بوودجه‌دا دیاریكردووه‌ ڕێگا به‌حكومه‌ت ده‌دات داهاته‌كان فراوانتر بكات".
    سه‌فار وتیشى"قه‌باره‌ى كورتهێنان له‌بوودجه‌دا كه‌مده‌كرێته‌وه‌ وبه‌71 ترلیۆن دینار نامێنێت،وگۆڕانكارییه‌كانیش ته‌نانه‌ت نرخى نه‌وتیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌له‌بوودجه‌دا هه‌ژماركراوه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ به‌جددى كارده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له‌بوودجه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ دۆخى ئێستاى وڵات،وله‌پێناو به‌جێگه‌یاندنى باشترین به‌كارهێنان یاخود سوودوه‌رگرتن له‌داهاتى گشتى".
    وتیشى"ژماره‌یه‌ك خاڵى ناكۆك هه‌ن وهه‌ندێك خاڵى تر هه‌ن پێویستییان به‌دووباره‌ میوانداریكردن هه‌ن چونكه‌ لیژنه‌كه‌ پێویستى به‌زانینى ده‌روازه‌ى خه‌رجییه‌كانه‌ وپێویستیشى به‌زانیارى زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌ بتوانێت به‌وردى پاره‌ى ئه‌و ده‌روازانه‌ دیاریبكات"،ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌كه‌ پێویستى به‌زیاتر له‌ده‌ ڕۆژه‌ یان دوو هه‌فته‌ بۆ گه‌یشتن به‌شیكردنه‌وه‌یه‌كى كۆتایی له‌باره‌ى بوودجه‌دا". 
    سه‌فار ڕوونیكرده‌وه‌"له‌باره‌ى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم ڕۆژى شه‌ممه‌ دیاریكراوه‌ بۆ میوانداریكردنى شاندى هه‌رێم له‌لیژنه‌ى دارایی بۆ گه‌یشتن به‌ده‌قه‌ ڕێككه‌وتنێك،چونكه‌ ئه‌و ده‌قه‌ى ئێستا گۆڕانكارى زۆرى له‌سه‌ر ده‌كرێت وچه‌ندین خاڵى ناكۆكى هه‌یه‌ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى خه‌رجى پارێزگاكان"،ئه‌وه‌یشى وت"نه‌بوونى دادپه‌روه‌رى له‌دابه‌شكردن یان یه‌كسانى به‌رامبه‌ر پارێزگا وێرانبوو وزیانبه‌ركه‌وتووه‌كان كه‌به‌ده‌ستى نه‌بوونى وزیادبوونى ڕیژه‌ى هه‌ژارى ده‌ناڵێنن ئه‌م هه‌موو خاڵانه‌ له‌هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌".