وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ده‌زگاكانمان به‌خۆڕاییه‌

ناوخۆ
  • 22-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به‌خۆڕاییه‌.
    دكتۆر سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌بینین هه‌ندێك بانگه‌وازى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك به‌خشین بۆ چاره‌سه‌ركردنى برینداران یان كه‌سانى دیكه‌ ده‌كه‌ن،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان وگرنگترینیان فریاگوزارى ڕۆژانه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی به‌خۆڕاییه‌"،وتیشى"ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌ له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانى به‌غدا وپارێزگاكان به‌ته‌واوه‌تى به‌خۆڕاییه‌".
    وتیشى"وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕاسته‌خۆ بایه‌خى به‌بریندارانى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى دوێنێ داوه‌،وله‌نه‌خۆشخانه‌كان به‌سه‌ریانكردۆته‌وه‌،وزۆربه‌یان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت ،وئه‌وانه‌ى ماون چاره‌سه‌رى پێویست وه‌رده‌گرن له‌قاووشى تایبه‌تى نه‌خۆشخانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌به‌غدا وبه‌ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆى وه‌زیرى ته‌ندروستى"،داوایشى كرد"ڕێگا ناده‌ن به‌هیچ كه‌سێك هه‌وڵى قۆرخكردنى هاوڵاتیان بدات به‌ناونیشانى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك یان هه‌ر شتێكى تر".