فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌:پلانه‌ تایبه‌ته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ ده‌گۆڕین

ئەمنی
  • 22-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌سڕه‌-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،پلانه‌كانى تایبه‌ت به‌ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ ده‌گۆڕدرێن.
    لیوا ڕوكن ئه‌كره‌م سه‌دام مه‌دنف فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان پلانه‌كانى تایبه‌ت به‌پۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ ده‌گۆڕێت،ئه‌ویش له‌دواى پێشهاته‌كانى گۆڕه‌پانى ئه‌منى"،وتیشى"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ چه‌ند ڕێوشوێنى گرتۆته‌به‌ر وله‌ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌دواى ڕووداوه‌كانى به‌غدا".
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌موو ڕێوشوێنه‌ تایبه‌ته‌كانى ده‌سته‌به‌ركردنى پارێزگارى بۆ فیستڤاڵى وه‌رزشى گرتۆته‌به‌ر كه‌له‌شارى وه‌رزشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت"،ئه‌وه‌یشى وت"دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ ڕۆڵه‌كانى پارێزگاكه‌ به‌سڕه‌ به‌كه‌سوكاره‌كه‌ى ئارامه‌،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌ مه‌به‌ست لێى تێكدانى ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه‌یه‌ وئاسایشیش بارێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشتى به‌هاریكارى هاوڵاتى له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ستووه‌".