ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڵێن ده‌دات به‌ده‌ستگیركردن ئه‌و كه‌سانه‌ى یارمه‌تیده‌ر بوونه‌ بۆ گه‌یشتنى تیرۆرستان بۆ به‌غدا

ئەمنی
  • 22-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌ڵێنیدا به‌ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى یارمه‌تیده‌ر بوون له‌گه‌یشتنى تیرۆرستان  بۆ به‌غداى پایته‌خت،كه‌چى بانگه‌وازێكى ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیانیش كرد.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌ستبه‌جێ له‌دواى دوو ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌،زنجیرییه‌ك ڕێوشوێنى ئه‌منى گیرایه‌به‌ر،هاوشێوه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان،هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش شێوازێكى نوێیان په‌یڕه‌وكرد به‌تایبه‌ت له‌به‌غداى پایته‌خت".
    وتیشى"ئه‌وه‌ى ڕوویدا پێشێلكارى ئه‌منییه‌،وئێمه‌یش كارده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌هۆكاره‌كانى وچۆنێتى ڕوودانى،وئاشكراكردنى ئه‌و لایه‌نانه‌ى یارمه‌تیده‌ر بوون له‌گه‌یشتن تیرۆرستان بۆ ئه‌م جێگایه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"فشارى گه‌وره‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر تیرۆرستان كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بوو،به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژانى ڕابردوودا،كه‌تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆرستان كووژران وده‌ستگیركران،وهه‌روه‌ها چه‌ندین زانیارى گرنگ له‌باره‌یانه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م فشاره‌ پاڵنه‌رێك بوو ئه‌وه‌ى تیرۆرستانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجامبده‌ن،به‌تایبه‌ت كرده‌وه‌ خۆكووژییه‌كه‌ى به‌غدا،له‌پێناو گه‌یشتنى په‌یامێك به‌وه‌ى به‌غداى پایته‌خت ئارام نییه‌".
    خه‌فاجى دووپاتیكرده‌وه‌"به‌غداى پایته‌خت ئارامه‌،وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌توانا وپێداویستییه‌كانى ده‌توانن به‌رپه‌رچى هه‌ر هێرشێك بده‌نه‌وه‌ ورایبگرن"،وتیشى"چه‌ندین ڕێوشوێنى گرنگ گیراوه‌ته‌به‌ر دواى پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كه‌".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ئه‌و كه‌سانه‌ى یارمه‌تیده‌ر بوون له‌گه‌یشتنى تیرۆرستانى بۆ به‌غداى پایته‌خت ده‌ستگیر ده‌كرێن وڕه‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێن"،داوایشى له‌"هاوڵاتیان كرد له‌كاتى بینینى هه‌ر حاڵه‌تێكى گوماناوى ئاگادارى لایه‌نه‌ بكه‌ن،وده‌بێت هه‌ستى ئه‌منى لاى هاوڵاتیان به‌رز بێت،بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بینه‌ ئامانجێكى ئاسان بۆ گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان".
    وتبێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌كۆتایی قسه‌كانى وتى"تیرۆرستانى داعش تواناى ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان نییه‌ وئه‌و فشاره‌ى خراوه‌ته‌سه‌ر تیرۆرستان واده‌كات هه‌وڵى تێكدانى ئاسایش بده‌ن،به‌ڵام ئێمه‌ له‌قۆناغى كۆتاییهێنان به‌بوونى تیرۆرستانى داعشداین وپێداگیریش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین".