لیوا ڕه‌سول:هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامده‌رانى تاوانى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان

ئەمنی
  • 22-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د كه‌عبى

     و:سۆما جاف

    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،دووپاتیكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامده‌رانى تاوانى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان.
    ڕه‌سول بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى وره‌كارییه‌كانى ڕووداوه‌كه‌ى كرد وله‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌ئاماده‌بوونى هه‌ردوو وه‌زیرى به‌رگرى وناوخۆ وسه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى وده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان كۆبووه‌وه‌"،وتیشى"فه‌رمانده‌ى گشتى فه‌رمانیكرد ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت بۆ ئاشكراكردنى هۆكارى ئه‌م پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌ وڕاوه‌دوونانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان،هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ڕاسپارد ئاسایشى هاوڵاتى بپارێزن وڕێوشوێنى پێویست له‌ڕووى مه‌یدانییه‌وه‌ بگرنه‌به‌ر،ڕێنماییشیدا كه‌رته‌كانى سوپا هاریكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن وپشتیوانى مه‌یدانى وئه‌منى بڕه‌خسێنن بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پاراستنى گیانى هاوڵاتیان كارى له‌پێشینه‌یه‌ لاى ده‌زگاى ئه‌منییه‌كان".
    ڕه‌سول ئاماژه‌یشیدا"فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕێنمایی داوه‌ هه‌موو تواناكانى ده‌وڵه‌ت بخرێته‌گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان،وسه‌رجه‌م كه‌رته‌ ئه‌منى وهه‌واڵگرییه‌كان بخرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م هێڕشه‌ ترسنۆكانه‌،وئه‌ركى هه‌واڵگیرى چڕبكرێته‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنى تیرۆرستان"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌گه‌نه‌ تاوانباران وپیلانگێڕان وئه‌و كه‌سانه‌ى هاریكارى بوونه‌ له‌ئه‌نجامدانى ئه‌م تاوانه‌".