ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى كازمى سازكرد

ئەمنی
  • 22-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى كازمى سازكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى كردووه‌".
     كازمى له‌وته‌یه‌كیدا له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند:"دابینکردنی ئاسایش تەنیا وشەیەک نییە لە میدیاکاندا باسی لێوە بکەین، بەڵکو بەرپرسیارێتییە، ئەوەی دوێنێ ڕویدا پێشێلکارییە کە ئێمە ڕێگە بە دوبارەکردنەوەی نادەین، ئێمە بەڵێنمان بە ئاسایشی گەلەکەمان داوە و ئەم روداوەش بەڵگەی ئەوەیە کە بۆشایی ئەمنی هەیە و دەبێت بە خێرایی پڕبکرێتەوە".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "دەزگای ئەمنیەکان لە ماوەی چەند مانگی رابردودا هەوڵێکی گەورەیان داوە و لە دژی تیرۆریستی داعش ئۆپەراسیۆنێکی گەورە ئەنجام دراوە، زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانیشمان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، ڕۆژانە هەوڵی داعش هەیە بۆ گەیشتن بە بەغدا کە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوەختە پوچەڵ کراونەتەوە، بەداخەوە دوێنێ توانیویانە ئەو کارە بکەن و خوێنی بێتاوانیان رشت و ڕێگەش بە دوبارەبونەوەی پێشێلکارییە ئەمنییەکان نادەین".
    فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەوەشی خستەڕو، "لە دەزگای هەواڵگریدا ئاڵنگاری هەیە و پێویستە بەپەلە چارەسەر بکرێت، من بە تایبەت چاودێری ئەم بابەتە دەکەم، بۆیە بارودۆخێکی نوێ دەسەپێنین و ڕێکاری بەپەلە دەگرینەبەر".
    فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وتیشی، "ئێمە زنجیرەیەک گۆڕانکاریمان لە پێکهاتەی ئەمنی و سەربازیدا کردوە و کار لەسەر پلانێکی ئەمنی گشتگیر و کاریگەر دەکەین، بۆ ئەوەی هەوڵەکانمان بۆ نەهێشتنی بەرەنگارییەکان بە ئەنجام بگەیەندرێت".
    رونیشیکردەوە، "پێگەی ئەمنی بەرپرسیارێتییە و کاتێک پێشێلکارییەک هەبێت دەبێت سەرکردایەتی ئاسایش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، ئەوەش بە مانای بەکەمسەیرکردنی ئەو سەرکردانە نییە، کە لە قۆناغەکانی پێشتردا وەڵامیان داوەتەوە، بەڵکو ئەوە جەختکردنەوەیە لەوەی پێداچونەوە بە بەپرسیارێتیدا دەکرێت هەرکەسێک لە هەر جێگەیەکدا دەسەڵاتی هەبێت".
    کازمی لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی، "ژیانی خەڵک جێگەی یاریکردن نیە، ڕێگەش بە ناکۆکی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا نادەین، دەبێت راهێنانی زیاتر بە هێزەکان بکرێت و وانە لە کەموکوڕیەکان وەربگرین".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ئه‌ركێكى گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ك‌ له‌گۆره‌پاندا،له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ به‌به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێگه‌ى ئه‌منى خۆى بكات،به‌شداربێت له‌دروستكردنى فه‌رمانده‌ى نوێ وگه‌شه‌كردنى فه‌رمانده‌ مامناوه‌نده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوودا ڕۆڵى هه‌بێت ،ئه‌ركى ئێمه‌ له‌قۆناغه‌ مێژووییه‌ له‌عێراقدا،فه‌رمانده‌ى لێهاتوو دروست بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى ئه‌منى وسیاسی وئابوورى".
    شایه‌نى باسه‌ ،دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی بۆ گۆڕانكارى گه‌وره‌ له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ركرد،له‌ئاكامى ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌ كه‌ناوچه‌ى باب شه‌رقى كرده‌ ئامانج.
    لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"كازمی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی بۆ گۆڕین و دورخستنه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانده‌ باڵاكان له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ركردوه كه‌به‌م شێوه‌یه‌:
    یه‌كه‌م:دورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق روكن عامر سه‌دام له‌ پۆستی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری،وراسپاردنی فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستى بریكاری وه‌زاره‌تى  ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری .
     
    دووه‌م:دورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولكه‌ریم فازڵ(ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى)له‌پۆستى به‌ڕێوبه‌رى گشتى هه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆر له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ(شانۆ هه‌ڵۆكان)،وڕاسپاردنى حه‌مید شه‌تڕى جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پۆستى شانه‌ى هه‌ڵۆكان وبه‌ستنه‌وه‌ى شانه‌كه‌ به‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌.
     
    سێیه‌م:گواستنه‌وه‌ی فه‌ریق قه‌یس محه‌مه‌داوی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و راسپاردنی لیوا روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم‌ وه‌ك فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانى‌ به‌غدا.
     
    چواره‌م:دورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات له‌ پۆستی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی و راسپاردنی فه‌ریق روكن رائید شاكر جه‌وده‌ته‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستى فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی.
     
    پێنجه‌م:دورخستنه‌وه‌ی لیوا باسم مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری و ئاسایشی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌پۆسته‌كه‌