به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،و تۆڵەمان بۆ ئەو خوێنە پاكانە توند ولەرزێنەر دەبێت و دەبینن چۆن بەرەنگاری تاریكی دەبینەوە
كازمى له‌تویتێكدا له‌هه‌ژمارى خۆى له‌سه‌ر"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى به‌دواداچوونى كردووه،ڕایگه‌یاند"گەلی ئێمە خۆڕاگریی خۆی سەلماندووە دژ بە تیرۆری داعشی تەكفیری"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئیرادەی ژیان لای كەسوكارمان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە شوێنی تاوانەكەی باب الشرقی پەیامێكی پڕ لە جوامێری و تەحەدای بێوێنەبوو".
وتیشى" تۆڵەمان بۆ ئەو خوێنە پاكانە توند و لەرزێنەر دەبێت و دەبینن چۆن بەرەنگاری تاریكی دەبینەوە".
شایه‌نى باسه پێشووتر مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی بۆ گۆڕانكارى گه‌وره له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ركرد،له‌ئاكامى ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه كه‌ناوچه‌ى باب شه‌رقى كرده ئامانج.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند"كازمی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی بۆ گۆڕین و دورخستنه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانده باڵاكان له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ركردوه كه‌به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م:دورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق روكن عامر سه‌دام له پۆستی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری،وراسپاردنی فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستى بریكاری وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری .
دووه‌م:دورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولكه‌ریم فازڵ(ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى)له‌پۆستى به‌ڕێوبه‌رى گشتى هه‌واڵگیرى ودژه تیرۆر له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ(شانۆ هه‌ڵۆكان)،وڕاسپاردنى حه‌مید شه‌تڕى جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پۆستى شانه‌ى هه‌ڵۆكان وبه‌ستنه‌وه‌ى شانه‌كه به‌فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه.
سێیه‌م:گواستنه‌وه‌ی فه‌ریق قه‌یس محه‌مه‌داوی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و راسپاردنی لیوا روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم وه‌ك فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا.
چواره‌م:دورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات له پۆستی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی و راسپاردنی فه‌ریق روكن رائید شاكر جه‌وده‌ته بۆ وه‌رگرتنی پۆستى فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی.
پێنجه‌م:دورخستنه‌وه‌ی لیوا باسم مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری و ئاسایشی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌پۆسته‌كه