تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى گرێبه‌ستێك واژۆ ده‌كات له‌باره‌ى سپۆنسه‌رى میدیایی فیستڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى بابل

ناوخۆ
  • 21-01-2021, 00:00
  • +A -A

    اه‌ع-بابل-ئه‌حمه‌د سمێسم

     
    و:سۆما جاف
     
    تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،گرێبه‌ستێكى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ پارێزگارى بابل واژۆكرد له‌باره‌ى سپۆنسه‌رى میدیایی تایبه‌ت بۆ پانزه‌هه‌مین فیستڤاڵى بابلى نێوده‌وڵه‌تى كه‌بڕیار وایه‌ له‌مانگى ئادارى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
    دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌وتارێكیدا له‌كاتى واژۆكردنى گرێبه‌ستى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بووه‌ ڕایگه‌یاند"خۆشحاڵین به‌واژۆكردنى ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ گرنگه‌،كه‌له‌سایه‌یدا تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى سپۆنسه‌رى فه‌رمى میدیایی چالاكییه‌كانى فیستڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى بابل ده‌بێت".
    وتیشى"بابل ناسنامه‌ى مێژووى عێراقه‌ وتاجى شارستانییه‌ته‌كانه‌ وله‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ده‌بێت هه‌موو هاریكاربین بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شارى شوێنه‌واره‌كان وه‌ك شه‌قامى مه‌وكب وشانۆى عه‌شتار وچه‌ند شوێنه‌وارێكى تر كه‌پێویستى به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وام هه‌یه‌"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"بایه‌خدان به‌شوێنه‌واره‌كان په‌یوه‌سته‌ نییه‌ به‌كه‌سایه‌تییه‌ك یان سیسته‌مێكى سیاسی به‌ڵكو به‌رپرسیارێتییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى هاوبه‌شه‌ بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌م شاره‌ شوێنه‌وارییه‌ كه‌له‌هزرى هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌رانسه‌رى جیهان سه‌ردانى كردووه‌ ماوه‌ته‌وه‌".
    ئه‌وه‌یشى وت"گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فیستڤاڵى بابل بۆ ده‌روه‌شاندنه‌وه‌ى پێشووى په‌یامێكه‌ بۆ ده‌وروبه‌رى هه‌رێمایه‌تى كه‌عێراق جوانى وخۆشه‌ویستى وته‌بایی په‌خشده‌كات".
    له‌لاى خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن مندیل پارێزگارى بابل"له‌ناخه‌وه‌ سوپاسى سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندن وشاندى یاوه‌رى كرد بۆ پاڵپشتى گه‌وره‌ى میدیایی كه‌تۆڕى ڕاگه‌یاندن له‌ئه‌ستۆى خۆى گرتووه‌ بۆ چالاكییه‌كانى ئه‌مساڵى فیستڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى بابل"،
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سپۆنسه‌ركردنى فیستڤاڵى بابل له‌لایه‌ن تۆڕى ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ هێمایه‌كى گه‌وره‌یه‌ چونكه‌ تۆڕى ڕاگه‌یاندن سه‌نگى میدیایی هه‌یه‌ وخاوه‌ن وتارى فه‌رمى ڕه‌سه‌نه‌ له‌نێو ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"فیستڤاڵى بابل چالاكییه‌كى هونه‌رى ومێژووییه‌ وپێشووتریش بۆ ساڵانێك له‌پارێزگاكه‌ ئه‌نجامده‌درا،وبه‌هۆكارى ئه‌منى وكۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسی ماوه‌یه‌ك ئه‌نجامنه‌درا،هیوایشى خواست ئه‌م هاریكارییه‌ هاوبه‌شه‌ هۆكارى سه‌ركه‌وتن بێت له‌سه‌ر ئاستى نێوخۆیی وعه‌ره‌بى".
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌م وتانه‌ له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ودكتۆر محه‌مه‌د سه‌لام جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران ودكتۆره‌ مارلین عوێش ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وشاندى یاوه‌رى بۆ پارێزگاى بابل هات وچاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن مه‌ندیل پارێزگارى بابل بۆ تاوتوێكردنى ڕێكاره‌كانى هاریكارى میدیایی بۆ سه‌رخستنى فیستڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى بابل وده‌رخستنى دیمه‌نێكى پرشنگدار بۆ جیهان.