سەدر: رێگه‌ ناده‌ین دوباره‌ تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌كان و بۆمبی چێنراو سه‌رهه‌ڵبدنه‌وه

  • 21-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وه‌تی سه‌در،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ رێگه‌ نادات دوباره‌ تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌كان و بۆمبی چێنراو سه‌رهه‌ڵبدنه‌وه
    سه‌در له‌ توێتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه‌، نوسیویه‌تی، رێگه‌ نادات دوباره‌ تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌كان و بۆمبی چێنراو سه‌رهه‌ڵبدنه‌وه،هه‌مومان سه‌ربازین و ئاماده‌ین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وەی كاره‌ تیرۆرستیه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر تیرۆرستان یان داگیركه‌ران یاخود گه‌نده‌ڵكارانیی له‌ پشت بێت، ئێمه‌ به‌توندی به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه‌.
    وتیشى:"وڵاتمان له‌هه‌موو شتێك به‌نرختره‌".