هاتوچۆ له‌باره‌ى تابلۆى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ناوخۆ
  • 21-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌باره‌ى تابلۆى تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ى ده‌ركرد. 
    به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"لیوا تارق ئیسماعیل به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆى گشتى داواى له‌هاوڵاتیان كرد سه‌ردانى كه‌مپه‌كانى تۆماركردن بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن ودانانى تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كانیان چونكه‌ سه‌رجه‌م تابلۆكان به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراون".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌كاتى سه‌ردانیكردنى كه‌مپه‌كانى تۆماركردن له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ وئاگاداركردنیان به‌وه‌ى تابلۆكانیان به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌ندراوه‌ ،ئه‌و ده‌بێت سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رى گشتى هاتوچۆ بكه‌ن یان به‌ڕێوبه‌رى پێگه‌كه‌ بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كان".