به‌غدا-اه‌ع
كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،سه‌ركۆنه‌ى دوو ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى به‌غدا كرد،وجهختیشى لهپشتیوانیكردنى عێراقى كرده‌وه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى سه‌ركۆنه‌ى دوو كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه كردووه كهبهغداى پایته‌ختى عێراقى كردۆته ئامانج،وده‌یان قوربانى له‌برا عێراقییهكانمانى لێكهوتهوه".
وتیشى"حكومه‌ت وگه‌لى میسر هاوخه‌مى وسه‌ره‌خۆشى له‌حكومه‌ت وگه‌لى عێراقى برا ده‌كات بۆ قوربانیانى ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه قێزه‌ونه،وهیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"میسر سه‌رله‌نوێ جه‌ختده‌كاته‌وه لهپشتیوانیكردنى عێراقى برا له‌هه‌وڵه‌كانى به‌ئاڕاسته‌ى پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وبهرهنگاربوونهوهى هه‌موو دیمهكانى تیرۆر وتوندڕه‌وى".