به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی له قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان فره‌نسیسی یه‌كه‌م پێگه‌یشت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی له قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان فره‌نسیسی یه‌كه‌م پێگه‌یشت،كه‌له‌لایه‌ن كاردینال بیتروا بارۆلین سكرتێرى وڵاتى ڤاتیكانه‌وه گه‌یشتووه،سه‌ره‌خۆشى كردووه له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له به‌غدا كه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكهوتهوه.
ئه‌مه‌یش ده‌قی بروسكه‌ی ماتهمینییهكه:
قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیسی یه‌كه‌م به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌رانی له به‌غدا پێگه‌یشت، به‌ڕێزیان زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره تیرۆرستییه قێزه‌ونه ده‌كات، نزاش ده‌كات بۆ گیانی قوربانیان و خێزانه‌كانیان، هیواخوازیشه كه ھه‌موان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی، ھیواداریشه به گیانی برایه‌تی و هاریكاری و ئاشتییه‌وه ئه‌م قۆناغه دژواره‌ی ئێستا تێپه‌ڕێت، ھاوكات پاپا فه‌ره‌نسیس له ناخی دڵه‌وه نزا بۆ گه‌لی عێراق ده‌كات تا ھه‌میشه له ئاشتی و ئارامیدا بێت".