به‌غدا-اه‌ع
ئه‌زهه‌رى پیرۆز،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى دوو ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى به‌غداى پایته‌خت كرد،كه‌ده‌یان قوربانى وبریندارى لێكه‌وته‌وه.
ئه‌زهه‌رى پیرۆز له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،سه‌رله‌نوێ جه‌ختیكرده‌وه"كرده‌وه تیرۆرستییه قێزه‌ونه‌كان دژى هه‌موو بنه‌ما ئاینییه ئاسمانییه‌كان وبه‌ها مرۆییه‌كانه،وپێویست ده‌كات هه‌موو گروپ وهێزه عێراقییه‌كان به‌جیاوازى پێكهاته وئاینزاكان یه‌كڕیز بن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى تیرۆر".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه داوایشى كرد"به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى عێراق بخرێته پێشه‌وه،وله‌هه‌مان كاتیش‌دا"سه‌ره‌خۆشى وهاوخه‌مى خۆى ئاڕاسته‌ى گه‌لى عێراق وقوربانیانى كرده‌وه تیرۆرستییه قێزه‌ونه‌كه كرد،داوایشى له‌خواى گه‌وره كرد شه‌هیدان بخاته به‌ڕه‌حمه‌تى خۆى وبریندارانیش به‌زووترین كات چاكببنه‌وه".