به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى شه‌هیدان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕێنماییدا په‌له بكرێت لهڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى قوربانیان وبریندارانى دوو ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه.
ده‌زگاى شه‌هیدان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كازم عوه‌ید مه‌سعود سه‌رۆكى ده‌زگاى شه‌هیدان ڕێنمایی داوه‌ته فه‌رمانگه‌ى شه‌هیدان وقوربانیانى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان په‌له‌بكه‌ن لهڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى قوربانیان وبریندارانى ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كان كهڕۆڵهى گه‌له‌كه‌مانى له‌به‌غدا كرده ئامانج له‌میان دروستكردنى چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌م دۆسییانه".
پێشووتریش محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگارى به‌غدا ڕێنماییدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى خێرا بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كانى باب شه‌رقى له‌ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول عه‌بدوڵلا وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ڕایگه‌یاندبوو دوو خۆكووژ له‌دواى ڕاوه‌دوونانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه
لیوا ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"دوو كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له‌ڕێگاى دوو خۆكووژى تیرۆرستى ڕوویاندا كه‌له‌كاتى ڕاوه‌دوونانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ى باب شه‌رقى له‌به‌غدا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه،كه‌بووه هۆى شه‌هید وبرینداربوونى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى بێ‌تاوان".