به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌نگۆى بیستنى ده‌نگى ته‌قینه‌وه له‌پارێزگاكه كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕه‌تكرده‌وه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،دووپاتیكرده‌وه"هه‌ندێك له‌پێگه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ماوه به‌ماوه هه‌واڵى درۆ وپرۆپاگه‌نده‌ى بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستى ورووژاندنى ئاژاوه‌گێڕى وتۆقاندن له‌نێو ڕۆڵه‌كانى كۆمه‌ڵگا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌پێویستیشى زانى هه‌مووان هه‌واڵ وزانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانیه‌وه وه‌ربگرن،بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه هۆكارێك بۆ ورووژاندنى پرۆپاگه‌نده وهه‌واڵى درۆ وبڵاوكردنه‌وه‌ى به‌بێ زانیى سه‌رچاوه‌كانى".