به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه حكومه‌ت سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان ده‌گرێته به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆر.
حسێن له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" تاوانێكى دیكه خرایه سه‌ر لیستى تیرۆر،كه ده‌یان هاوڵاتى عێراقى بێتاوانى كرده قوربانى و چه‌ندین بریندارى لێكه‌وته‌وه ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیه ده‌كه‌ینه‌وه ،جه‌ختیكرده‌وه حكومه‌تى عێراقى رێوشوێنى توند ده‌گرێته به‌ر بۆ ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،سوپاسى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین بۆ ده‌ربرینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى بۆ گه‌لى عێراق له‌م رۆژه كاره‌ساتباره".