سیستانى داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پلانى دوژمنان

ناوخۆ
  • 21-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    نوسینگه‌ى عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،داواى له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پلانى دوژمنان.
     
    له‌ راگه‌یاندراوێكى نوسینگه‌ى سیستانى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"جارێكی تر تیرۆریسته‌ دڕنده‌كان له‌رێگه‌ی دو ته‌قینه‌وه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران، كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوڵاتیانی بێتاوانیان كرده‌ ئامانج، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌دیمه‌نێكی ترسناكدا كه‌ به‌ویژدانێكی زیندوه‌وه‌ ئازاری هه‌مو كه‌سێك ده‌دات ده‌یان كه‌س شه‌هید و برینداربون".
     
    به‌پێى به‌یانامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كرا" عه‌لى سیستانى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كان كردو و هیوای زو چاكبونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست، داواشی له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد، هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ و كاری زیاتر بكه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان كه‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی بێتاوان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".