به‌غدا-اه‌ع
وەزاره‌تى تەندروستى وژینگه ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رایگەیاند، بەهۆى هەردوو تەقینەوەکەى بەغداوە 32 کەس کوژراون و 110 کەسی دیکە برینداربوون.
حەسەن تەمیمى وه‌زیرى ته‌ندروستى لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" وەزارەتى تەندروستى 32 کوژراو، 110 بریندارى تۆمارکردووە بەهۆى ئەو دوو تەقینەوەیەوە کە لەبەغدا روویاندا".
وتیشى "لەناو قوربانییەکاندا هیچ کەسێکى تێدا نییە کە لە دامەزراوەى تەندروستى کارى کردبێت".