به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه بەتوندی دژی ھەموو ھەوڵێک ده‌وه‌ستین بۆ تێکدانی ئارامی وڵاتەکەمان.
ساڵح له تویتێكدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا کە ھاووڵاتیانی بێ تاوانی کردە ئامانج، لەم کاتەدا،ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە گروپە تاریک پەرستەکان چاویان بە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و ئاواتەکانی گەلەکەمان بۆ داھاتوویەکی باشتر ھەڵنایەت، بەتوندی دژی ھەموو ھەوڵێکین بۆ تێکدانی ئارامی وڵاتەکەمان، داواکارین لە خودای گەورە قوربانییەکان بەر رەحمەتی خۆی بخات و ھیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".