لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى گوژمه‌كانى سێ وه‌زاره‌ت له‌بوودجه‌دا تاوتوێده‌كات

  • 20-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،گوژمه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى ونه‌وت وپه‌روه‌رده‌ له‌بوودجه‌ى ساڵى 2021 تاوتوێكرد.
    لیژنه‌ى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"لیژنه‌ى لاوه‌كى پێكهێنراو له‌لیژنه‌ى داراییه‌وه‌ میواندارى شاندێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كردووه‌،وتیایدا گفتوگۆى گوژمه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كردووه‌ له‌بوودجه‌ى 2021دا،هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داواى كۆبوونه‌وه‌ى پێشووى لیژنه‌كه‌ خشته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد كه‌ورده‌كارى خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ بۆ هه‌ردوو ساڵى 2019 و2020 له‌خۆده‌گرێت. 
    وتیشى،لیژنه‌ى لاوه‌كى داواى له‌شاندنى وه‌زاره‌تى ناوبراو كردووه‌ هۆكارى زیادبوونى گوژمه‌ى دارایی له‌یاساى بوودجه‌دا به‌به‌راورد به‌بوودجه‌كانى ساڵانى 2019 2020 بخاته‌ڕوو،له‌گه‌ڵ زیادبوونى گوژمه‌كانى وه‌به‌رهێنان بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌كانى قوتابخانه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان،وجه‌ختیشیكرده‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌كات وله‌گه‌ڵ لیژنه‌ى سه‌ره‌كى تاوتوێیده‌كات بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى.
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌،لیژنه‌ى دارایی به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانتار هه‌یسه‌م جبوورى پێشوازى كرد له‌جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى وشاندى یاوه‌رى،بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى گوژمه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌ڕه‌شنووسى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021.
    لیژنه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند،لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌ گفتوگۆى له‌باره‌ى ڕێكاره‌ پێویسته‌كان كرد بۆ پتشیوانیكردنى سوپاى عێراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌ وچۆنێتى به‌ره‌وپێشبردنیان به‌شێوازێك به‌هاوته‌ریبى بێت له‌گه‌ڵ ئاڵنگارى وهه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان،وستایشى قوربانیدانیان كرد له‌به‌رگرى كردن له‌خاكى عێراق وگه‌له‌كه‌ى،له‌پاڵ گوژمه‌ داراییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌بوودجه‌ى 2021 ومه‌وداى گونجاوێتى له‌گه‌ڵ پلانه‌كانى وه‌زاره‌ت ودید وفه‌لسه‌فه‌كانى.
    لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى به‌رگرى گرنگترین كێشه‌ وگرفته‌كانى خسته‌ڕوو كه‌ڕووبه‌رووى سوپاى عێراق بۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانى له‌گوژمه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى تواناى به‌رگرى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى خراپكار وله‌ناوبردنى تیرۆر.
    لیژنه‌ى دارایی به‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌یسه‌م جبوورى پێشوازیشیكرد له‌ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت وكارمه‌ندانى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌ته‌كه‌،له‌میان زنجیره‌ دیدارێكى له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت له‌چوارچێوه‌ى تاتوێكردنى ڕه‌شنووسى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021.
    لیژنه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتى لیژنه‌ى دارایی ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى زۆر گرنگ تاوتوێكردووه‌ كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌تێچووى گرێبه‌سته‌كان وپێویستى پێداچوونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه‌ ودانانى شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌یانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى غاز وتیچووه‌كه‌ى له‌سه‌ر گه‌نجیینه‌ى وڵات وكاكردن بۆ به‌رهه‌مهێنانى له‌ناوخۆدا،له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى گه‌راندنه‌وه‌ى پشكى كه‌مكراوى عێراق له‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌سایه‌ى ئۆپیك وبه‌ره‌وپێشبردنى پاڵاوگه‌ وكێڵگه‌كان وزیادكردنى تواناى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت وبه‌رهه‌مه‌كانى.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ لیژنه‌ى دارایی داواى له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كردووه‌ پلانێكى تۆكمه‌ دابنێت دیدى چاره‌نووسازى نه‌گۆڕاو به‌رجه‌سته‌ بكات له‌باره‌ى سیاسیه‌تى نه‌وت له‌عێراق وگۆڕینى كۆمپانیا زیانبه‌خشه‌كانى كه‌رتى گشتى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرانى به‌سه‌ر گه‌نجینه‌ى وڵات وده‌سته‌به‌ركردنى پاره‌ى زیاتر كه‌ڕه‌نگه‌ بۆ شتى گرنگتر به‌كار ده‌هێنرێت.
    لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى نه‌وت وكارمه‌ندانى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌ت كه‌یاوه‌رى بوون ڕوونكردنه‌وه‌یاندا له‌باره‌ى پرسیار وبیرۆكه‌كانى لیژنه‌كه‌ كه‌خرایه‌ڕوو له‌پاڵ كارى وه‌زاره‌ت وپلانه‌كانى بۆ ئه‌مساڵ.