به‌غدا-اه‌ع
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار، پیرۆزبایی كرد لە جۆ بایدن بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،پێرۆزبایی كرد له‌جۆبایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ى سویند خواردن وده‌ستبه‌كاربوونى فه‌رمى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مریكا".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سه‌رۆك به‌رهه‌م ڕایگه‌یاند:گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان لێدەكەم بەبۆنەی دەستبەكاربوونتان وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هیوای سەركەوتن بۆ بەرێزت و بەرێز ھاریس جێگری سەرۆك دەخوازم بۆ ئەرک و هەوڵەكانی داهاتووتان و ھێنانەدی خواستەکانی گەلی ئەمریكا.
وتیشى:لەو روانگەیەوە بەگرنگییەوە دەڕوانینە بونیادنانی پەیوەندییەكی پتەوتر لە نێوان عێراق و ئەمریکا و فراوانکردنی هاریكاریی ستراتیژی کە ھەردوو وڵات بەیەکەوە گرێ دەدات، ھاوکات وەک دەزانن بەیەکەوە رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبینەوە، بەتایبەتی تیرۆر و توندرەوەی، بۆیە لە بەرژەوەندیی هاوبەشمانە بەیەکەوە رووبەروویان ببێنەوە.
ڕایشیگه‌یاند:ھەروەک دەرفەتی كاركردن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیکەوە دەقۆزینەوە لەپێناو كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و بەهێزكردنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست،ئومێدەوارم كە پەیوندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەهێزتر بكەین لە مانگ و ساڵەکانی داهاتوو، ھەروەھا دانانی نەخشە رێگایەک بە ئاڕاستەی ھێنانەکایەوەی عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئارام و خۆشگوزەران تر و هەنگاونان بەرەو بنەمای رێزگرتنی هاوبەش و ھێنانەدی بەهاكانی ئازادی و دیموكراسی.
شایه‌نى باسه له‌واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مریكا ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى جۆ بایدن وه‌ك 46هه‌مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.