بایدن بوو بە سەرۆکى ئەمەریکا

  • 20-01-2021, 00:00
  • +A -A

     اه‌ع-چاودێرى

     
    جۆ بایدن براوەى هەڵبژاردنەکانى ئەمەریکا سوێندى یاسایى خوارد و بە فەرمى بوو بە 46هەمین سەرۆکى ئەمەریکا.  
     
    بایدن لە مەراسیمەکەدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ وتارێکى پێشکەش کرد و وتى"وەک نەتەوەیەک کۆبوینەوە و ڕێککەوتین لەسەر ئەوەى دەسەڵات بەشێوەیەکى ئاشتیانە دەستاو دەست پێبکەین، سوپاسى ئەو کەسانە دەکەم کە لە پێش من لێرە بوون".  
     
    وتیشى" بە ئومێدەوە دەڕوانینە ئایندە، چیرۆکى ئەمەریکا تەنها لەسەر شانى یەک کەس نییە و لەسەر شانى هەمومانە،هەوڵمانداوە لەچوارچێوەى ئاشتیدا بەرەوپێش بڕۆین، زۆر ڕێگەمان بڕیوە و زۆریشمان لەبەردەمدا ماوە، نابێت ڕێگە بدەین سپى پێست خۆى بەزیاتر بزانێت، پێویستە دیموکراسى و یەکێتى بوون و بەیەکەوە بوون هەبێت، هەموو ڕۆحم دەخەمە سەر زەوى بۆ ئەوەى ئەمەریکیەکان یەکبخەمەوە و داوا لە هەموان دەکەم لەگەڵمدا بن".