ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى:سزاى زیندانی توند بۆ به‌ڕێوبه‌رى پێشووى فه‌رمانگه‌ى چاكسازى ده‌ركراوه‌ به‌هۆى هه‌ڵهاتنى زیندانیان

ناوخۆ
  • 20-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئاشكرایكرد فه‌رمانى زیندانی توند بۆ به‌ڕێوبه‌رى پێشووى فه‌رمانگه‌ى چاكسازى عێراقى ده‌ركراوه‌،به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌هه‌ڵهاتنى زیندانیان.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌میان باسه‌كانى له‌باره‌ى ئه‌و كه‌یسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تیایدا كردووه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگاى كردووه‌،ئاماژه‌ى به‌وه‌دا،تاوانبار له‌پۆستى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى تاجى له‌فه‌رمانگه‌ى چاكسازى عێراقى بووه‌،وله‌گه‌ڵ تاوانبارێكى تر كه‌كه‌یسه‌كه‌ى جیاوازه‌ هۆكار بوونه‌ بۆ هه‌ڵهاتنى سێ زیندانی له‌گرتووخانه‌ى تاجى،وبۆ ماوه‌یه‌كى دوور ودرێژ هیچ ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌م تاوانه‌ نه‌كردووه‌ ،ئه‌م كاره‌یش پرۆسه‌ى هه‌ڵهاتنى زیندانییه‌كان ئاسانكردووه‌ ونه‌توانراوه‌ ده‌ستگیربكرێنه‌وه‌".