به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
لیژنه‌ی یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا، رێگه به‌هیچ قه‌رزێكی دیكه ناده‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه .
حسێن عیقابی، ئه‌ندامی لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" كۆی گشتی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، سه‌رباری كه‌موكوڕیه‌كانی دابه‌شكردنی بودجه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا، له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا داهات و خه‌رجییه فیدراڵییه‌كانی به‌ڕونی دیارینه‌كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت خه‌رجیه‌كانی بودجه به‌رێژه‌ی 30% له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجیه راسته‌قینه‌كانی ساڵی 2020 كه‌مبكرێنه‌وه".
ئاشكرایكرد، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێگه به قه‌رزی دیكه نادات له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گرنگی پێدانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌رزه‌كانی ساڵی ڕابردوش ده‌بێت بكرێت.
عیقابى وتیشى"كورتهێنانی دارایی و قه‌رزه‌كان له‌ناو بودجه‌دا دیاریكراون، به‌تایبه‌ت دو قه‌رزه‌كه‌ی كۆتایی، كه یه‌كێكیان به 15ترلیۆن دیناره، له‌كاتێكدا قه‌رزه‌كه‌ی دیكه بڕی 12 ترلیۆن دیناره، ئه‌مه جگه له قه‌رزێكی 5 ملیار دۆلارى و قه‌رزه كۆنه‌كانی دیكه" .