بەغدا – ا ه ع یان كۆبیتش نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق ئەمرۆ پێنج شەممە، تەئكیدی لەسەر هاوكاریكردنی عێراق كردەوە لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بە جۆرێك رێژەیەكی زۆری دەنگدەران بەشداری تێدا بكەن. نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لەدوای دیدارێكی لەگەڵ موقتەدا سەدر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەگەڵ سەدر گفتوگۆیان سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كردوە لەگەڵ بەرنامەی كاری كوتلە جۆراوجۆرەكان، لە نێویاندا ئەو بەرنامانەی چاكسازی و دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی هاوڵاتیانیان كردوەتەوە بنەما، تەئكیدیشیكردەوە نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق هەوڵدەدات ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن.