بهغدا-اهع
وەزارەتی کشتوکاڵ،ئهمڕۆ سێشهممه، ڕایگەیاند، ناوەندی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە سامەڕا بووە و بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ کراوە.
محەمەد نایف، وتەبێژى وەزارەت لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ناوەندى ئەنفلۆنزاى باڵندە کە سامەڕا بووە بە تەواوەتى کۆنترۆڵ کراوە، ئەوەش لە ڕێگەى ڕێوشوێنى گونجاو وەک کەرەنتین بە درێژایى سێ کیلۆمەتر و لەناوبردنى هەزاران مریشکى توشبوو و پاکژى هۆڵەکان، ئەوەش سەرەڕاى چاودێرى و بەدواداچونى بەردەوام".
ئاماژهى بۆ ئەوەکرد" ژمارەیەکى زۆر هێلکە و مریشک لە پارێزگاکە هەن کە پاکن و دورن لە ناوچەى بڵاوبوونەوەى پەتاکە و دەتوانرێت بە بڕوانامەى پشکنینى فێرتێرنەرى بە پارێزگاکانى تر بفرۆشرێن، ئەوەش لەپێناو زیان نەگەیشتن بە بەرهەمهێنەران و پێویستیان بەوەیە ئەو بەرهەمە بە بازاڕ بکرێن، هەرەوەها ئەو جۆرەى ئەنفلۆنزاکە کە H5N5 بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە".
بهپێى بهیانامهكه نایف داواى لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان و دەزگا ئەمنیەکان دەکات ئاسانکارى بکەن بۆ گواستنەوەى ئەو بەرهەمانە بە بڕوانامەى پشکنینى ڤێرتێنەرى، وەزارەتى تەندروستیش ڕێگرى نەکردوە لە گواستنەوەى ئەو بەرهەمە چونکە پەتاکە بەتەواوەتى کۆنترۆڵ کراوە.