سه‌در جارێكى تر ڕێگە بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان نادەم

  • 19-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ڕایگەیاند، جارێکی تر ڕێگە بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان نادەم . 
     
    سەدر لە تویتێکیدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر له‌ ژیاندا مابم ئه‌وت جارێكى تر ڕێگە نادەین بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان و لەم ماوەیەشدا پێویستە هەمووان بە ڕۆحێکی نیشامانییەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی و تەواوکردنی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە".
    وتیشى ده‌بێت هه‌مووان به‌ ئاگا بین له‌ پلانگێرى و كارى گه‌نده‌ڵكاران چ تایبه‌ت بێت به‌ هه‌ڵبژاردن یان ده‌ستوه‌ردان به‌ كارى كۆمسیۆن یان هه‌ر شتێك زیان به‌ گه‌ل ده‌گه‌ێنێت".