به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه قه‌رزه‌كانى كرینى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون به‌بێ سو‌و ده‌بێت.
نازم له كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یى دا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" واده‌ى درێژكردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان پرسێكى هه‌ستیار و بنه‌مایى حكومه‌ته ".
وتیشى" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر ته‌نسیبكردنى كارمه‌ندانى سه‌ندوقى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانى ژێرده‌ستى داعش ".
باسى له‌وه‌كرد" سه‌رۆك وه‌زیران داواى له ئه‌میندارێتى به‌غدا كردووه پلانێكى ته‌واوكراو دابنێت بۆ قیرتاوكردنى ناوچه‌كانى پایته‌خت،هه‌روه‌ها كاره‌كانى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى قه‌رزه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كاراكرده‌وه،قه‌رزه‌كانى كرینى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌كۆمه‌ڵگاكانى وه‌به‌رهێنان به بێ سو‌و ده‌بێت،هه‌روه‌ها قه‌رزى بونیاتنانى یه‌كه‌ى نیشته‌جێ بوون بۆ 75 ملیۆن دینار به‌رزكرایه‌وه هه‌روه‌ها به‌بێ سو‌و ده‌بێت".