بهغدا-اهع
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران،جهختیكردهوه ههموو تواناكانی وڵاتمان خستهگهڕ بۆ پشتیوانیكردنی كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكان.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگەیاند:" پێشتر رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 وەکو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریکرا، ئەمەش وەکو پابەندبوون بەو بەڵێنەی کە دابوویان بۆئەوەی لە ماوەی ساڵێکی وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەببەن، هەر لە یەکەم رۆژی پێکهێنانی حکومەتەوە هەموو تواناکانی دەوڵەتیان خستەگەڕ بۆ پشتیوانیکردن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کە کۆمیسیۆنێکی نوێیە و دادوەرەکان خاوەن توانان و پێویستیان بە هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکە.
ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەکانی رابردوودا دووپاتیان لەوە کردووەتەوە لەڕێگەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان و لایەنە ئاسایی و جەماوەرییەکان، مەرجیان دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد، پاک و دادپەروەرانە بووە، هەموو توانایەکیان خستەگەڕ بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن. هاوکات دەشڵێت، حکومەت دەتوانێت گەرەنتیی ئاسایشی هەڵبژاردن بکات لە 6ی مانگی حوزەیرانی داهاتوو، لەڕێگەی پلانێکی سەربازی و ئەمنی، کە چەند مانگێکە ئامادەکاریی بۆ کراوە، لەڕێگەی مەشق و راهێنان کردن بە دەزگا ئەمنییەکان، وەکو ئامادەکارییەک بۆ رۆژی هەڵبژاردن.
کازمی باسی لهوه کرد، لە سۆنگەی سووربوونیان بۆ دابینکردنی بودجەی کۆمیسیۆن، داوایکردووە هەموو ئاستەنگییەکان لاببرێن و لە دانیشتنی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیان لەسەر تۆماری بایۆمەتری بۆ هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت دا، پشتیوانی لە تەواوکردنی تۆمارکردن دەکەن، "کە باشترین رێگەیە بۆ رێگریکردن لە یاریکردن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن".
ئاماژهى بهوه کردووە، سەرجەم هێزە سیاسییەکان پشتیوانیی خۆیان بۆ کۆمیسیۆن دووپاتکردووەتەوە، بەڵام کۆمیسیۆن لە پێشنیازەکەیدا کە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزیکردووەتەوە، جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگیی رەهەندی تەکنیکی، کە سوورە لەسەر پاکیی هەڵبژاردن و دەرفەتی یەکسان لەبەردەم هەمووان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە. پێشنیازیش کراوە وادەی بەربژێرکردن درێژبکرێتەوە و کاتێکی زیاتر بدرێت بۆ تەواوکردنی خشتەی پرۆسەی هەڵبژاردن، بە هیچ شێوەیەکیش سازش لەسەر داواکاریی جەماوەری ناکەن کە مەرجەعییەت پشتیوانیی دەکات، کە ئەوەش بەشێکە لە بەرنامەی حکومی.
جەختی لەوە کردەوە، گەلی عێراق شایستەی هەڵبژاردنێکی پێشوەختی دادپەروەرە، بە چاودێریی راستەقینەی نێودەوڵەتی و رێکاری پاکی و بێگەردی، ئەمەش لە گەردنی ئەوانە، بۆیە پشتیوانی لە کۆمیسیۆن دەکەن بۆئەوەی رۆڵی مێژوویی خۆی بگێڕێت لەو قۆناخەدا بۆ گەرەنتیی سەرکەوتنی هەڵبژاردن.