لیوا ڕه‌سوڵ:روداوى به‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌كانى بابل زیانى گیانى نه‌بوو

ئەمنی
  • 19-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،جه‌ختیكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ى له‌ بابل رووى دا كارێكى گێره‌شێوێنى بوو له‌ لایه‌ن كه‌سانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاسا ئه‌نجامدرا بۆ به‌ئامانجگرتنى تاوه‌ره‌كانى وزه‌ ،به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى لێبكه‌وێته‌وه‌.
    ڕه‌سوڵ له‌ لێدوانێكى بۆ عێراقیه‌ى ئىخبارى كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى كه‌ربه‌لا سه‌رپه‌رشتى ڕه‌وشى ئه‌منى باكورى بابل ده‌كات"، رونیكرده‌وه‌"كه‌رته‌كانمان سنورى نێوان عێراق و سوریایان پاراستووه‌ زیاتر له‌ 300 ئامێرى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ ته‌واو كردنى تاوه‌ره‌كانى كامیراى زیره‌ك له‌سه‌ر سنور".
     
    شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌شێك له‌ تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ ناوچه‌ی "به‌هبه‌هان"ی باكوری پارێزگای دیاله‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و تێكدراون، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌وجۆره‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ بۆردوانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان بێت.
     
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنین له‌باكوری بابل ده‌ستیپێكردوه‌، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و ده‌ستگیركردنیان.