به‌غدا-اه‌ع
عێراق هه‌ردوو ڤاكسینى ئەسترازنیکا و سینوفارمى بۆ بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا په‌سه‌ندكرد
دەستەى نیشتیمانى دەرمان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بەکارهێنانى هه‌ردوو ڤاکسینى ئەسترازنیکا و سینوفارمى دژە کۆرۆناى بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە پەسەندکرد.
بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەکە كه دەستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) کەوتووە،رایگه‌یاند:"رێگەدەدرێت بەبەکارهێنانى هەردوو ڤاکسینى ئەسترازنیکاى بەریتانى و سینوفارمى چینى بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆرۆنا".