به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه هۆشداری ده‌دات له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی تری قورسی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م وڵات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ،رایگه‌یاند:" هۆشداری ده‌دات له هاتنی شه‌پۆلێكی نوێی مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رپرسیارێتییه‌كی نیشتمانی له‌سه‌ریه‌تی كه هاووڵاتییان عیراق هۆشیاربكاته‌وه له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌باره‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌وه رووبه‌ڕویان ببێته‌وه".
راشیگه‌یاندووه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆرێك له وڵاتانی دونیا و خۆگۆڕینی ڤایرۆسه‌كه له چه‌ند وڵاتێك، بۆیه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری توند ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه:
یه‌كه‌م: كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته، هه‌روه‌ها تائێستا به ته‌واوه‌تی نازانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ جارێك توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و چاكبوونه‌ته‌وه، بۆ جارێكی تر توشده‌بنه‌وه یان نا، بۆیه پێویسته به‌رده‌وامبین له خۆپاراستن كه له ئێستادا له عیراق تاكه رێگه چاره‌یه.
دووه‌م: خۆگۆڕینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێك ئه‌مه‌ش بۆ خۆی مه‌ترسییه‌كی تره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌ریتانیا و باشوری ئه‌فریقا و به‌رازیل و ژاپۆن روویدا، كه وایكرد به خێراتر ڤایرۆسه‌كه بڵاوبێته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی تره‌و ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیكه كه بگاته عیراقیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و جۆره گۆڕاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه له چه‌ند وڵاتێكی دراوسێی عیراق تۆماركراوه.
سێیه‌م: پێویسته بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌و خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هه‌بێت تاكو پێكه‌وه بتوانرێت رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگیرێت و ژماره‌ی توشبووان به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه له ده‌ست ده‌ربچێت و دواتر كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه.
چواره‌م: كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه ئاینییه‌كان وه‌كو مزگه‌وت و كڵێسا‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ فه‌رمانگه‌و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان، ده‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌و ناوچانه‌و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان واده‌كات كه مه‌ترسی گه‌وره دروستده‌كات بۆ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.