به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند سێ تیرۆرستى داعش ده‌ستگیركراون كه‌هه‌ستاون به‌دابه‌شكردنى به‌ناو(كه‌فاله‌ت)به‌سه‌ر خێزانه‌كانى داعش لهسهڵاحهددین.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهكانى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"تیمه‌كانى له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ڵاحه‌ددین سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانییان سێ تیرۆرستى داواكراو به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیربكه‌ن به‌هۆى ئه‌ندامبوون له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش،ڕوونیشیكرده‌وه"تیرۆرسته‌كانى ڕاسته‌خۆ له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌یان ده‌ستگیركراون كاتێك هه‌ستاون به‌دابه‌شكردنى به‌ناو كه‌فاله‌ت به‌سه‌ر خێزانه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ى سلێمان بێك له‌میان پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین".
وتیشى"له‌لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان دانیان به‌وه‌دانا كه‌هه‌ستاون به‌دابه‌شكردنى پاره به‌سه‌ر خێزانه‌كان،له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى بابه‌تى خۆراكى وڕێكارى لۆجستى تر بۆ چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تیرۆرسته‌كانى به‌ندكراون بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان وگرتنهبهرى ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ریان".